تا هەفتەیەکی دیکە

ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئاویان تێچووە بەخۆڕایی دەیشوات

ئەحەمەد شەمزین – هەولێر

دوای ئەو کارەساتەی بەهۆی لافاوەوە تووشی بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەولێر بوو ئۆتۆمبێلێکی زۆر زیانیان پێگەیشتوو کەوتنە ژێر ئاوەوە غەسلێکێش تا 100 ئۆتۆمبێل دەشتوات و پاک دەکاتەوە بێبەرامبەر.

ستاف عەزیز خاوەنی غەسلێکی ئۆتۆمبێلە بە 964ـی وت، لەپێناو هەولێر و نەخۆشی دایكم شوشتن و حەمامی ئۆتۆمبێلەكان هەموو بەخۆرایی دەكەین تا یەک هەفتە.

وتیشی، تا ئێستا 72 ئۆتۆمبێل ناویان نوسیوە بۆ شوشتن لە ماوەیی هەفتەیەك هەر 100 ئۆتۆمبێل دەشۆین و پەیوەندیان پێوە دەكەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی