502 کەپر بەشدار دەبن
28ـی ئەم مانگە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێدەکات
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
رۆژی 28.10.2026 یەکەم رۆژی دوانزەیەمین فێستیڤاڵی ھەنار دەستپێدەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.
ستار مەحمود وتەبێژی فێستیڤاڵی هەنار بە 964ـی وت، تا ئێستا وا بڕیارە کە 28ـی ئەم مانگە فێستیڤاڵەکە دەست پێ بکات بە پێی ئەوەی کە چاودێری کەشوهەوایان کردووە کەش جێگیر دەبێت لەئەگری گۆڕانکاریش لە کەشدا دەتوانن دوایبخەن.
وتیشی، بۆ ئەمساڵ 502 کەپر بەشدارە و زۆربەی بەروبوومی کشتوکاڵین و هەندێک بەرهەمی خۆماڵی و کاری دەستیشی تیادا دەبێت.
وتەبێژی فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی پار 400 هەزار سەردانیکەر سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە و بۆیە ئەمساڵ کراوەتە چوار رۆژ بۆ ئەوەی ئەو لۆدە زۆرە دروست نەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی