نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه
“ده‌بێ حكومه‌تی عێراق رێگه نه‌دات یاری به نرخی دۆلار بكرێت”
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – سلێمانی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13.10.2026 جارێكی دیكه نرخی دۆلار له بازاڕی دراوی كوردستان به گشتی به‌رزبووه‌وه و لە دوو رۆژدا سێ هەزار دیناری چووەسەر، كه ئێستا 100 دۆلار به زیاتر له 165 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
شوان محه‌مه‌د مامه‌ڵه‌كارێكی دۆلاره له بازاڕی دراوی سلێمانی و به 964 وت، پێویسته حكومه‌تی عێراق رێگه له یاریكردن به نرخی دۆلار بگرێت.
وتیشێ، “گه‌شبینم نرخی دۆلار زیاتر له‌وه به‌رزنابێته‌وه كه خه‌ڵك پێیان وایه و پێشبینی ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا یاری به نرخی دۆلار ده‌كرێت و پێویسته له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه رێگریی له‌وه بكرێت.
ئه‌و پێی وایه حكومه‌تی عێراق چه‌ند رێكارێكی ده‌بێت بۆ دابینكردنی دۆلار بۆ بازاڕ و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و بازرگانان.
وتیشی، خه‌ڵك نابێت چاوه‌ڕێ بكات گۆڕانكاریی له نرخی دۆلار به خێرایی رووبدات و زوو دابه‌زێت.
هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبكاته‌وه و نرخی فه‌رمی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 150 هه‌زار دیناری عێراقییه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا