ئەفشین شوکری موژدەی بۆ هەوادارانی پێیە و دەیەوێت بەناوبانگ بێت

بڵند عەلی- بەریتانیا

ئەفشین شوکری، ئاوازدانەر و هونەرمەند نیەتی هێناوە ئیتر گرنگی زیاتر بە گۆرانی وتن بدات و ئەلبومێکیشی بەدەستەوەیە کە بەناوبانگی دەکات.

لەگەڵ بەشێک لە هونەرمەندان کاتێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئاهەنگ دەگێڕن ئەفشین شوکری هاوکار و هاوبەشی کارەکانیان وەک ستافی موزیک و لە لێدوانێکی تایبەتیش بۆ 964 دەڵێت، موژدەم بۆ هەوادارانم پێیە ئەوانەی حەزیان لە دەنگی منە لەمەودوا بەرهەمی خۆم زیاتر دەبێت و ئەلبومێکێشم بەدەستەوەیە کە زۆر بەناوبانگم دەکات.

لەبارەی کارکردن لە ئەوروپا و کوردستان بۆ هونەرمەندا وتی؛ کارەکان قورسە و هاتوچۆی دەوێت و هەموو ستافەکە پێکەوە نین، بەڵام بینەر و هەوادار ماندووبوونمان بیردەباتەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح