نەخۆشخانەیەک هاوکاری خۆتان و خێزانەکانتان دەکات

کرێکارانی گەرمیان بەخۆڕایی بچنە لای دوکتۆر و پارەتان لێ وەرناگیرێ

میلاد جەلال – گەرمیان

لقی گەرمیانی کرێکارانی کوردستان ئۆفەرێکیان بۆ سەرجەم کرێکارانی سنووری گەرمیان راگەیاندووە و لە ئەمڕۆوە دەتوانن بچنە لای دوکتۆر و پارەیان لێ وەرناگیرێ.

عەدنان شێخ محەمەد سەرۆکی لقی گەرمیانی کرێکارانی کوردستان بە 964ـى وت، “ئۆفەرەکە تەنیا بۆ کرێکارەکە خۆی نیە، هەموو ئەندامانی خێزانەکەشی دەتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن”.

جگە لەوەی پسوڵەی بینینی پزیشک بێ بەرامبەرە، بۆ پشکنینەکان و چارەسەرەکانی دیکەش داشکاندنی 10% بۆ 50%ـیان بۆکراوە”، عەدنان شێخ محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە 8.11.2026 کرێکار و خێزانەکانیان دەتوانن بچنە نەخۆشخانەی بەخشین و سوود لەو داشکاندنە وەربگرن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری