"دەبێت سەرجەم کۆگاکان چۆڵی بکەن"
کۆگای پاشماوە پزیشکییەکان لە تانجەرۆ دەگوازرێنەوە
دیلان محەممەد جەزا
بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پلانیان هەیە لە چەند مانگی داهاتوو کێشەی پاشماوە پزیشکییەکان لە تانجەرۆ چارەسەر بکەن و کۆگا و مەیدانەکان دووربخرێنەوە.
شایی ئاوات، بەرێوەبەری ژینگەی سلێمانی دەڵێت، “کۆگای پاشماوە پزیشکییەکان لە چەند مانگی داهاتوو لە تانجەرۆ نامێنن و پلان هەیە چەند کۆمپانیایەکی مۆدێرن پاشەرۆی پزیشکییەکان چارەسەر بکرێن بەبێ ئەوەی زیان بە تانجەرۆ بگەیەنرێن.”
بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی وتی: لە ئێستادا کۆگا و مەیدانەکانی سووتەمەنی بەشێکیان لە تانجەرۆوە بۆ عەربەت گواستراونەتەوە و هەنگاوی داهاتوو گواستنەوەی کارگەکان دەستپێدەکات.
نزیکەی 120 کۆگا و مەیدانی سووتەمەنی لە سنووری سلێمانی هەن و 88ـیان مۆڵەتی فەرمییان هەیە و 45 دانەیان بۆ عەربەت گواستراونەتەوە.
لەبارەی ئەوانەی ماون شایی ئاوات دەڵێت: ئەگەر نەیەنە سەر خەت ناچاردەبین پێیان دابخەین، بۆیە باشترە خۆیان رێکارەکان جێبەجێ بکەن و بگوازنەوە بۆ عەربەت.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا