قەزای چەمچەماڵ - وێنە: 964
کەشوهەوا ناجێگیرە بۆیە
سبەینێ قوتابخانەکانی چەمچەماڵ پشوویانە
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، سبەی یەکشەممە 8.11.2026، لە هەموو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، ئەم بڕیارە بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بە فەرمانی قایمقامی چەمچەماڵ دراوە.
بە گوێرەی بڕیارەکە، تاقیکردنەوەکانی ئەو رۆژە دەخرێنە رۆژی دواتر، ئەم بڕیارە هەموو ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەگرێتەوە.
هەر ئەمشەو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لە گەڕەکی راپەڕینی قەزاکە و باران بارینی بەردەوام، دیوانی قوتابخانەی نوێگەریی بە درێژایی 50 مەتر رووخا.