ژێر پردی سەیداوە
شارهوانیی ههولێر:
“چیتر لافاو له ژێر پردی سەیداوە روونادات”
ئهرسهلان عهبدوڵا
سهرۆكایهتی شارهوانیی ههولێر دهڵێت، تیمەکانیان، تەواوی ژێر پردی سەیداوەیان لە پاشماوە و خۆڵ و خاشاک پاککردەوە و بە تەواوی چارەسەر کرا، هاوکات ئەمڕۆ شارەوانیی یەک بە دانانی بەربەستی کۆنکرێتی رێگری لە وەستانی ناڕێکی ئۆتۆمبێل کرد لەو شوێنەدا.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمە تەنیا هەنگاوی یەکەمە، جگە لە پاککردنەوە و دانانی بەربەست و فراوانکردنی رێڕەوەکانی ئاو، شارەوانیی یەک پلانێکی تۆکمە و ستراتیژی داناوە بۆ گۆڕینی تەواوی رووخساری ژێر پردی سەیداوە و بەکارهێنانەوەی بە شێوازێکی شارستانیانە و رێکخراوتر لە داهاتوویەکی نزیکدا.
“بەپێی هەڵسەنگاندنە ئەندازیارییەکان، ژێر پردی سەیداوە دەکەوێتە ناو زۆنی لاواز بۆ کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی شەپۆلە بەهێزەکانی بارانبارین، بۆیە ئەم ڕێکارە وەک هەنگاوێکی خۆپارێزییە لەپێناو دوورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و پاراستنی سەلامەتیی گیان و سەروماڵی هاوڵاتیان”، شارەوانی وادەڵێت.
ساڵانی رابردوو بههۆی بارانبارینهوه ژێر پردی سهیداوه ژێرئاو دهكهوت و چهندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان، كه لهوێ دهوهستان، ژێرئاو كهوتن و زهرهری زۆر به هاوڵاتیان كهوت، ههرچهنده پێشتریش هۆشداریی دهدرا هاوڵاتیان ئۆتۆمبێل لهو شوێنه رانهگرن.