وەزارەتی دارایی هەرێم

موچەی مانگی 10ـەی موچەخۆرانی هەرێم گەیشت

964+

توانا نەقی

تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ئابووری و بەزوترین کاتیش لیستی موچەی مانگی دە رادەگەینرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کۆی تەمویلی موچە بڕیوە.

هەروەها بڕی چوار ملیار و 476 ملیۆن و 540 هەزار دینار لە تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەم نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی روونیکردووەتەوە کە سبەینێ پارەکە لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر وەردەگرن و هەر ئەمڕۆش لیستی موچە بڵاودەکاتەوە و لە رۆژی یەکشەمەشەوە موچە دابەش دەکرێت.