به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌شی مه‌منوونن
هاوڵاتییه‌كی خورماتوو 13 ساڵه بێسه‌روشوێنه و كه‌سوكاره‌كه‌ی هێشتا چاوه‌ڕێن بگه‌ڕێته‌وه
سیروان خورشید – خورماتوو
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتوی خورماتوو کە باوکی چوار منداڵە، ماوەی 13 ساڵە بێسەروشوێن بووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییه، كوڕێكیشی ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كان هیچیان بۆ نه‌كردوون.
ته‌یفوور ره‌زا شۆفێری ته‌كسی بووه و 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و هه‌ر له مانگی 11 ده‌چێته كه‌ركوك و كوڕه خوشكێكی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ كاروكاسبی، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه بێسه‌روشوێنه و ته‌له‌فۆنه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌و رۆژه داده‌خرێت.
ئەحمەد تەیفور، کوڕی هاوڵاتییە بێسەروشوێنەکەی خورماتوو، به 964ی وت، شوێن نه‌ماوه به دوای نه‌گه‌ڕێن له كه‌ركوك و به‌غدا و كوردستان، به‌ڵام هیچ سۆراغێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
وتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان هیچی وایان بۆ نه‌كردووین و هه‌ر ده‌ڵێن سۆراغی نییه.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، 13 ساڵه چاوین له ده‌رگایه باوكیان بێته‌وه ماڵه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌شی بدۆزنه‌وه هه‌ر مه‌منوون ده‌بن و فه‌رامۆشییه‌ک به دڵیان‌دا دێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌شیان نه‌بووه‌ته قسمه‌ت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا