نرخی نەوت روولە بەرزبووەنەوەیە
سەروو 113 دۆلارە
نرخی نەوت دیسان بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
دوای کەمێک دابەزین، جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و هەر بەرمیلێک لەسەروو 113 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار و 4 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی 2.37٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە 104 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 2.08٪ بەرزبووەتەوە.
هەفتەیەکە نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەرووی 110 دۆلارە و بەردەوام هەڵبەز و دابەز دەکات، شارەزایانین ئابووریش پێیانوایە، گرژی نێوان حوسیەکان و سعودیە و بە ئامانج گرتنی پاڵاوگە زەبەلاحەکان هۆکارێکن بۆ ناسەقامگیری بازاڕی جیهانیی وزە.