شاهید بانگ دەکرێ

رۆژی دادگایکردنی موسەننا سامەرائی دیاری کرا

ئەحمەد مستەفا

دادگای تاوانەکانی گەندەڵی لە ناوەندی بەغدا، بە بڕیارێکی فەرمی، رۆژی 19.10.2026ی وەک بەرواری دادگاییکردنی موسەننا سامەڕائی دیاری کردووە.

بەپێی نووسراوەکە، دادگاییکردنەکە لەسەر بنەمای ماددەی 319ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969، لەگەڵ ماددەکانی 47، 48 و 49ی هەمان یاسا بەڕێوە دەچێت. هەروەها، دادگا داوای ئامادەکردنی سامەڕائی و چەند کەسێکی دیکەی کردووە کە لە نووسراوەکەدا وەک شاهید ناویان هاتووە.

سامەڕائی ڕۆژی 28ی حوزەیرانی 2026، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانی دژەگەندەڵیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دەستگیرکردنەکەی پەیوەندی بە تۆمەتی گەندەڵی و پەیوەندی بە عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، هەبووە، ئەم رووداوە دوای دانپێدانانەکانی جومەیلی هات، کە تێیدا ناوی ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی گەندەڵی هێنابوو.

+964صورة من منصة (شبكة):