بینای وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێنە: سۆشیاڵ میدیا
پێش سه‌ردانی زه‌یدی بۆ ئه‌وێ
عێراق باڵیۆزی خۆی له سعودیه گۆڕی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا سه‌فییه سوهێلی باڵیۆزی عێراق له سعودیه بگۆڕێت و له شوێنی ئه‌و ئه‌حمه‌د نایف ره‌شید دلێمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پێش سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران عه‌لی زه‌یدییه بۆ ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی دەرەوه‌ی عێراق له رێگه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نووسراوه‌وه، كه 964 بینیویه‌تی، بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی ئه‌حمه‌د نایف دلێمی وه‌ك باڵیۆزی رێگه‌پێدراوی عێراق داوه، له شوێنی سه‌فییه سوهێلی باڵیۆزی ئێستا، نووسراوه‌كه‌ش له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه فوئاد حوسێنه‌وه واژۆ كراوه.
ئه‌م گۆڕانكارییه پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدییه بۆ سعودیه، كه بڕیاره چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات و دواتر ده‌چێته كوێت.