سێنتکۆم:
لەماوەی 100 رۆژدا زیانی 25 ملیار دۆلار بەر ئێران کەوتووە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، 100 رۆژ بەسەر گەمارۆی دەریایی هێزەکانیان بۆ سەر ئێران تێپەڕیوە و لەو ماوەیەدا نزیکەی 25 ملیار دۆلار زیان بەر ئێران کەوتووە.
سێنتکۆم لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس نوسیوویەتی: 100 رۆژ بەسەر گەمارۆی دەریایی هێزەکانی سێنتکۆم بۆ سەر ئێران تێپەڕدەبێت، ئەم هەڵمەتە یارمەتیدەر بووە لە رێگریی کردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە بەهای نزیکەی 25 ملیار دۆلار.
سێنتکۆم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو زیانە ئابوورییە توانای سوپای پاسدارانی لە دابینکردنی بودجە بۆ میلیشیاکانی، تۆڕە تاوانکارییەکان و تیرۆریزمدا کەمکردووەتەوە.