"ریاڵ نەیکاتە فشە دەیباتەوە"

“ئێمباپێ سێ گۆڵ دەکات”؛ هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە کوردستان چاویان لە بردنەوەیە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمشەو یاری کلاسیکۆ لەنێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت و هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە هەرێمی کوردستان هیوایان لەسەر یانەکەیان هەڵچنیوە کە لە ناو یاریگای بەرشەلۆنە بیباتەوە.

هەرێم هیمداد، کە هاندەرێکی سەرسەختی ریاڵ مەدریدە، بە 964ـی وت: ئەمشەو ریاڵییەکان جەویان خۆش دەبێ و ئێمباپێ سێ گۆڵ دەکات.

هاندەرێکی دیکەی ریاڵ مەدرید کە لە شەقامی ئیسکان سەیری یارییەکە دەکات بە 964ـی وت، “ئەگەر یاریزانەکان گەمەی باش بکەن و نەیکەنە فشە لە بەرشەلۆنەی دەبەنەوە.”

ئەمشەو بەرشەلۆنە لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و بەرشەلۆنە یەکەمی ریزبەندی خولی ئیسپانی گرتووە بە 27 خاڵ، لەکاتێکدا ریاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمدایە و 21 خاڵی هەیە.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا