لەشەودا كەوتووەتە خوارەوە و نەبینراوە
پیكابێك لە لۆفەكانی قەرەسرد كەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
ئەحمەد محەمەد
پیكابێك لە لۆفەكانی قەرەسردی نێوان ناحیەی بنگرد و قەزای دوكان بە دیاریكراوی لە نزیك گوندی كوێرەكانی كەوتووەتە خوارەوە و شۆفێرەكەشی گیانی لەدەستداوە .
محەمەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە 964ی وت، بەپێی لێكۆڵینەوەی پۆلیسی بنگرد، ئەو پیكابە لەشەودا كەوتووەتە خوارەوە و نەبینراوە، دواتر كە شایەتحاڵەكان بینیویانە پۆلیسیان ئاگادار كردووەتەوە و شۆفێرەكەشی گیانی لەدەستداوە و رەوانەی پزیشكی دادی رانیە كراوە و رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد شۆفێرەكە خەڵكی شێنێی قەڵادزێیە، پیكابەكەشی بێ سەرەتا بووە و بەهۆی نەبوونی كرێن لە بنگرد تائێستا لەشوێنی رووداوەكەیە و چاوەڕێ دەكرێت لە رانیەوە كرێن بگات تاوەكو پیكابەكە بگوازرێتەوە بۆ بنكەی پۆلیسی بنگرد.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح