دەرچووانی دەرمانسازی:
بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە خەڵک متمانەی بە سەیدەلانی نەماوە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دەرچووانی بەشی دەرمانسازی باس لەوە دەکەن، خەڵک متمانەی بە پزیشکانی دەرمانسازی نەماوە و کاتێک دەرمان دەکڕن، سەرەتا پرسیار لە زیرەکی دەستکرد دەکەن و دواتر دێنەوە بۆ لامان.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشی دەرمانسازی لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندیان کرد و بەشێکیان لە گردبوونەکەدا بە 964ـیان وت: خەڵک بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە متمانەی بە دەرمانسازەکان نەماوە.
شاتوو عەبدولرەحمان، دەرچووی بەشی دەرمانسازی بە 964ـی وت: کاتێک نەخۆش دێت بۆ دەرمان وەرگرتن، متمانەیان بە ئێمە نییە کە پێنج ساڵ لەم بەشە خوێندومانە و دەزانین چی دەکەین، دەچن پرسیار لە زیرەکی دەستکرد دەکەن کە رۆبۆتێکە و هەموو دۆخە تەندروستییەکانی نەخۆش لەبەرچاو ناگرێت.
پێداچوونەوە: هەژان هادی