فیلمێکی تازەی ترسناکی بەرهەمهێناوە

هەردی سەلامی: پێشکەشکاری هەرگیز شتێک نەبووە بیری لێبکەمەوە

964+

بڵند عەلی- بەریتانیا

هەردی سەلامی، هونەرمەندی دیاری سلێمانی سبەی شەو لەگەڵ کاروان کامیل کۆنسێرتێکی گەورەی لە لەندەن هەیە و دەشڵێت؛ فیلمێکی تازەی لە ژانەری ترسناک بەرهەمهێناوە و بەمزوانە دەچێتە شاشەی سینەماکان.

لە گەرمەی پڕۆڤە و خۆئامادەکردن بۆ ئاهەنگی سبەی لە لەندەن، بڵند هەر یەکسەر بە گلەیی دەستیپێکرد و چووە لای هەردی سەلامی و پرسیاری ئەم بەزم و رەزمی ئاهەنگەی لێکرد و وتی؛ لێرە کارەکە زەحمەتە و دەبێت تیمی موزیک لێرە کۆبکەیتەوە و هەمووان ناتوانن بەهۆی ڤیزە ئاسان بێن و بێگومان لەگەڵ هەمان هەمانی تیمی موزیسیانی خۆت بیت ئاسانترە.

دەربارەی هەوادارەکانی لە بەریتانیا و لەندەن وتی، دڵنیام لە رێگای دوورەوە دێن و هەرچەندی بتوانم خزمەتیان دەکەین، چونکە لێرە ئاسان نییە و دەزانم شارەکان دوورن و پارەش دەدە.

لەم کەین و بەینەدا باسی لە فیلمێکی نوێ کرد کە ژانەری ترسناکە و خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و تەواوبووە و بڕیارە بەمزوانە نمایش بکرێت.

بڵند نەیهێشت باسەکە بەبێ باسکردن لە پێشکەشکاری تێپەڕێ و ئەویش وتی؛ هەرگیز بیرم لێنەکردبۆوە بەڵام کاتێک پێشنیاریان بۆ کردم شتێک نەبوو هێندە بیری لێکەمەوە و زۆر زوو چوومە ناوییەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح