ئاگاداری بڵاوکردەوە

بانکی شارەزوور تەنیا ئەمڕۆ موچە دابەشدەکات و دادەخرێ

ئەحمەد مستەفا

لە بانکی شارەزوور تەنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچە دابەشدەکرێ و بە یەکجاری بانکەکە دادەخرێ، هۆکاری داخستنەکە لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بانکەکانە و لەگەڵ بانکی سەیدسادق تێکەڵ دەکرێ

بەپێی ئەو ئاگادارییەی بانکەکە بڵاوی کردووەتەوە و گەیشتووە بە 964، بەهۆی تێکەڵبوونی بانکی شارەزوور لەگەڵ بانکی سەیدسادق، تەنیا  ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.10.2026، مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان لە بانکی شارەزوور وەربگرن.

بۆیە داوا لە مووچەخۆران دەکرێت ئەمڕۆ سەردانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، هەروەها، لە رۆژی یەکشەممەوە، مووچەخۆران دەبێت بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بانکی سەیدسادق بکەن.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە کە لە بەرواری 25.10.2026 وە بانکی شارەزوور بە شێوەی جیاواز کار ناکات و کارمەندەکانی دەگوازرێنەوە بۆ بانکی سەیدسادق.