شه‌وی رابردوو چی هه‌بوو؟
شاری سلێمانی رۆژێكی ئارام و نوێی ده‌ستپێكرد
رازاو محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9.10.2025 شاری سلێمانی رۆژێكی ئارام و خۆشی ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێكرابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی 964، شه‌وی رابردوو چه‌ندین بازگه له ناو شار و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی سلێمانی هه‌بوون.
هێزه‌كانی ئاسایش به چڕی پشكنینان ده‌كرد و ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک هه‌ستی پێده‌كرا.
هه‌روه‌ها ناسنامه له هاوڵاتیان و رێبواران وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام شوكر هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووینه‌دا.
964 هه‌وڵیدا زانیاریی وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به‌م پێشهاته، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت، كاره‌كان په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌زگای ئاسایش ئاماده‌نین هیچ لێدوانێك له‌مباره‌یه‌وه بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشتریش جارجاره ئه‌و جۆره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی له سلێمانی بینراوه و كاری له‌و شێوه هه‌بووه و ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه هه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی شاره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا