بە هەرزان دەیداتە خەڵک

جوتیارێکى کورد زیاتر لە 40 جۆر خورماى بەرهەمهێناوە

میلاد جەلال- گەرمیان

جوتیارێکى کوردى خانەقین، لە باخەکەی دا زیاتر لە 40 جۆر خورماى بەرهەمهێناوە و 30 جۆرى بەشدارى پێکردووە لە فێستیڤاڵى خورماى خانەقین.
رەشید ئیراهیم کە جوتیارێکى خانەقینە بە 964ـى وت،”زیاتر لە 100 جۆرى خورما هەیە، من توانیومە زیاتر لە 40 جۆرى بەرهەم بهێنم و بۆ فێستیڤاڵەکەش زیاتر لە 30 جۆر خورمام هێناوە”.

هەرچەندە ئەو جوتیارە کوردە بە کۆ بەرهەمەکەى دەفرۆشێت، بەڵام وەک دەڵێت: نمونەکانیم هێناوە بۆ فێستیڤاڵەکە و بە نرخێکى هەرزانیش دەیدەم بەخەڵک، بۆنمونە خورماى قەرەمفلیە کە لە دەرەوە بە 40 هەزار دەیفرۆشن، لێرە بە 15 هەزار داومە بە خەڵک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح