عەدادێکی تێکردنی غازی ئۆتۆمبێل - وێنە: 964
خواستی لەسەرە
لە عێراق 100 هەزار ئۆتۆمبێل کراون بە غاز
ئەحمەد مستەفا
کۆمپانیای گشتی بۆ پڕکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی غاز، سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، 100 هەزار ئۆتۆمبیل کراون بە سیستمى غازی شل (LPG) .
مەهدی نوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە. کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە ئێستادا لەنێوان 98 هەزار تا 100 هەزارە و کار بۆ زیادکردنی ئەم ژمارەیە بەردەوامە.
بەپێی وتەکانی نوری، داواکاریی هاوڵاتیان بۆ دانانی سیستەمی LPG لە ئۆتۆمبێلەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە، کە وای کردووە کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی فراوانتر بکات.
کۆمپانیاکە ئێستا لە رێگەی 26 وۆرکشۆپەوە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق ئەم سیستەمە دادەنێت و رایگەیاندووە بەردەوامە لە هەوڵەکان بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییە زیادبووەکانی هاوڵاتیان و فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییەکان.