509 خێزانن

کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەرێ کانی بەرەو ناوچەکانی خۆیان رۆیشتن

ئیبراهیم حەسەن – حەسەکە

کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەری کانی لە کەمپی واشوکانی لە پارێزگای حەسەکە دەستیان بە گەڕانەوە بەرەو گوند و ناوچەکانی سەرێ کانی کرد.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لەم قۆناغەدا 509 خێزان بەشداریی پرۆسەی گەڕانەوەکە دەکەن.

ئەم گەڕانەوەیە بەردەوامیی پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانیەیە کە ماوەیەکە لە کەمپی واشوکانی حەسەکە نیشتەجێ بوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا