کارەبای سلێمانی باسی کۆشکەکانی سەرچنار دەکات
“130 ملیۆن دینار قەرزارن بۆیە کارەبایان لەسەر کوژاوەتەوە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هەفتەیەک زیاترە کارەبای سەیرانگای سەرچنار لە سلێمانی کوژاوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای شارە حەیاتەکەش دەڵێت، پارەی کارەبا قەرزارن، پارەکەیان بدەن کارەباکەیان هەڵدەکڕێتەوە.
سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، “وەک ئەوەی پرسیارم لە هۆبەی فرۆشتنی وزە کردووە، کۆشک و دوکاندارانی سەرچنار دەورووبەری 130 ملیۆن دینار قەرزارن، وەک هەر هاوبەشێکی دیکەی کارەبا، کەی پارەکەیان دا، کارەباکەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوبەشێکی کارەبا دەبێ لە ماوەی 50 رۆژدا پارەی کارەبا بدات و حیسابەکەی ساف بکات، ئەگەرنا کارەباکەی دەبڕێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری