گردبوونەوە

ژمارەیەک کاسبکار لە کەلار: دەرگا لەسەر بژێویمان داخراوە

میلاد جەلال – گەرمیان

ژمارەیەک کاسبکاری گۆڕەپانێک لە ناوچەی پیشەسازی کەلار، زیاتر لە 20 رۆژە دەرگای گۆڕەپانەکەیان داخراوە و ئەمڕۆ بۆ دووەمجار ھاتنە بەردەم شارەوانی و گردبونەوە.

داوا دەکەن رێگە بدرێ دوکانەکانیان رادەست بکەنەوە، چونکە بژێوییان لەسەر ئەو کاسبیەیە.

ھەردی جەلال، کاسبکارێکە لە گۆڕەپانەکە بە 964ى وت، چوینە لای سەرۆکی شارەوانی، پێمان دەڵێت، بۆتان چارەسەر ناکەم و دەبێت گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن.

ئەوان لای شارەوانی گردبوونەتەوە، قسەیان ببۆ 964 کرد، کەیوان سلێمان، کاسبکارێکی دیکەیە بە 964ى وت، رسقی ماڵ و منداڵمان بڕاوە، زیاتر لە 20 رۆژە دەرگای گۆڕەپانەرە داخراوە و پێمان دەڵێن بڕۆنەوە ماڵەوە بۆ خۆتان.

ئەحمەد حەیدەر، کاسبکارێکە لە ناو گۆڕەپانەکە ئەوەندە دڵی پڕە دەڵێت، تاقەتی قسەکردنم نییە، شارەوانی خۆیان بە سەرمایەدارەکە ناوێرن بە ئێمە دەڵێن، بڕۆن خۆتان لەگەڵی رێککەون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا