لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ
پیکابێک خۆی بە پشتی بارهەڵگرێکدا کێشا و پێنج کەس برینداربوون
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ پیکابێک خۆی بە پشتی بارهەڵگرێکدا کێشا و پێنج کەس برینداربوون، برینی دوو کەسیان سەختە.
عەقید بێکەس عەبدولکەریم بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964 وت، رووداوەکە دوای کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە، ئەو کەسانەی برینداربوون، هەموویان سەرنشینی پیکابەکە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری پیکابەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و لە دواوە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا.
بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراون و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری