"شەش ساڵە دەرچووین و هێشتا دانەمەزراوین"
بۆ جاری پێنجەم ئەندازیارانی نەوتی کەرکوک هاتنەوەسەر جادە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بۆ جاری پێنجەم ئەندازیارانی نەوتی کەرکوک لە بەردەم دەرگای سەرەکی کۆمپانیای نەوتی باکوور گردبونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
چەند کەسێکیان قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “لە ساڵی 2020ـەوە و بە هەزار هیوا و ئاواتەوە دەرچووین بەڵام هێشتا دانەمەزرێندراوین”.
ئاماژە بەوەش دەکەن، شوێنی دیکە نییە بۆ دامەزراندن و ئەوان روویان لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی باکوورە کە چارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە و لەبری خەڵکی بیانی و دەرەکی، ئەوان دابمەزرێنن و لە بودجەی ساڵی 2027 شوێنیان بۆ بکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری