خاوەنێکی نووسینگەی خانووبەرە:
زەوییەکانی بەشی سەرەوەی سلێمانی لە بەشی خوارەوە گرانترن
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەوە ناسراون کە زەوی و موڵک تێیاندا زۆر گرانن و لە سەهۆڵەکەش نرخی پارجەیەک زەوی بە هەشت ملیۆن دۆلارە.
ئاریان ئارام، کە خاوەنی نووسینگەی خانووبەرەیە لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، زەوی لە گەڕەکی عەلی ناجی، ئاشتی و عەقاری گرانترینن لە سلێمانی و لە شەقامی سالمیش (سەهۆڵەکە) نرخی پارچەیەک زەوی بە هەشت ملیۆن دۆلارە، بەشێوەیەکی گشتیش نرخی زەوییەکانی بەشی سەرەوەی سلێمانی لە بە شی خوارەوە گرانترن.
لەبارەی موڵک و دوکانەکانی شەقامی مەولەی و ئۆرزدی کە دەکەونە چەقی شار و بازاڕ، ئاریان ئارام وتی: دوکانێکی 40 مەتری لە مەولەوی نرخەکەی دەگاتە 60 بۆ 70 دەفتەر و لە ناوەڕاستی مەولەوی باڵەخانەی لێیە کە شوقەیەک و دوو دوکانن و نرخەکەیان یەک ملیۆن دۆلارە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا