ژمارەیەک ئاوارە _ وێنە: ئاژانسەکان
بەیاننامەیان بڵاوکردەوە
پەنابەرانی رۆژئاوا پێنج داواکارییان لە هەرێمی کوردستان هەیە
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردی رۆژئاوا رایگەیاند، دۆخی ئەو پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، زۆر لەوانە باشترە کە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردوو.ە
هۆزان عەفرینی، سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردی رۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، پەنابەرانی کورد بەهۆی جەنگ و بارودۆخی ئەمنیی سوریا ناچار بوون ناوچەکانی خۆیان جێبهێڵن و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان بهێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنەکە سوپاسی دەسەڵاتدارانی هەرێم و میوانداری گەلی کوردستانی کردووە، وە ئەنجومەنەکە پێنج داواکاری خستووەتەڕوو، لەوانە: هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR، سەردانی مەیدانی خێزانە پەنابەرەکان، دڵنیایی لە بەردەوامی خوێندنی منداڵان، چارەسەری کێشە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان، و دڵنیایی لە گەڕانەوەی خۆویستانە و پارێزراو.
هەروەها داوای گرنگیدانی تایبەتی بە نەخۆشان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هەڵسەنگاندنی داواکارییەکانیان بۆ نیشتەجێکردنەوە لە وڵاتانی سێیەم کردووە.