لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان باران بە دڵۆپە دەبارێت
شۆڕش قادری
لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان باران بە دڵۆپە دەبارێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 25.10.2026 ئاسمان بەگشتی هەوراوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری پڕوشکە باران هەیە.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ تەنیا پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی