"بۆنێکی هەیە قوڕگت دەگرێ"

دوکەڵی موەلیدە و پاڵاوگە وا هەولێر پیس دەکەنەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگە لە هەولێر دەڵێ، کارپێکردنەوەی موەلیدەی گەڕەکەکان و دوکەڵی پاڵاوەگەکانی نزیک هەولێر پایتەخت، وا وردە وردە ژینگەی شارەکە پیس دەکەنەوە.

ئەو دەڵێ، ئەوەندەی ئەوان ئاگاداربن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە پاشماوەکان ناسوتێنرێ، ئەوەی لە ئاسمان هەیە، خۆڵبارین، یان دوكەڵی موەلیدە و پاڵاوگەکانە.

ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیار کە لە بواری ژینگەیی کار دەکەن بە 964ی وت، پڕۆژەی رووناکی و پشتوێنەی سەوزایی هەولێر زۆر دڵخۆشکەرن بۆ ژینگیە شارەکە، بەڵام وا دیسان دوکەڵی موەلیدەکان و پاڵاوگەکان خەریکە ژینگەی شارەکە تێک دەدەن.

لەبارەی هەبوونی بۆن و دوکەڵی بەشێک لە پاڵاوگەکان، شکاک وتی، بەشێک لەو دوکەڵانە بەجۆرێکە کە وا هەست دەکەی قوڕگت دەگرێ و مادەیەکی ژەهراوییە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا