فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە گوێڕ دەردەکەوێت کە چاودێری سنورەکە دەکات
ئەمساڵ لە 9 پێشمەرگەی داوە
هەورەبروسکە رێنمایی بە وەزارەتی پێشمەرگەش دەرکرد
ئەحمەد مستەفا
تەنیا ئەمساڵ هەورەبروسکە زیانی گیانی بە 9 پێشمەرگە گەیاندووە، وەزارەتەکەینا بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگە و ئەفسەرەکانی، کۆمەڵێک رێنمایی ئاراستەی فەوج و بنکە سەربازییەکانی کرد کە لە ناوچە شاخاوییەکان و شوێنە بەرزەکان جێگیرن.
ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هەورەبروسکە و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، وە رێنماییەکانی بەشێوەی پاکێجین لە سۆشیال میدیای وەزارەتەکە بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ئەو رێنماییانە، پێشمەرگەکان دەبێت لە شوێنە بەرزەکان دوور بکەونەوە و لەژێر دارە بەرزە تاکەکاندا پەنا نەگرن، هەروەها، راکشان بە تەواوی لەسەر زەوی رێکاری دروست نییە، بەڵکو پێویستە بە چۆکدا دابنیشن، پێیەکانیان پێکەوە نزیک بکەنەوە و بە دەستەکانیان گوێکانیان بگرن.
هەروەها، داوا کراوە لە دەرگا ئاسنییەکان و ستوونە کانزاییەکان دوور بکەونەوە، چەکەکان لە خۆیان دوور بخەنەوە، مۆبایل بەکارنەهێنن و کارەبای ئامێر و شاحینەکان ببڕن.
لە رێنماییەکاندا هاتووە کە دوای بیستنی دوا دەنگی هەورەبرووسکە، لانیکەم 30 خولەک لە شوێنێکی پارێزراودا بمێننەوە، ئۆتۆمبێلی سەقف ئاسن و پەنجەرە داخراوەکانیش دەتوانێت شوێنێکی پارێزراو بێت.
دیارترین کاریگەریی رووداوەکانی هەورە برووسکە لەسەر پێشمەرگە؛
رۆژی 11.4.2026 لە چیای حەسەن بەگ، هەورە بروسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا لە سنووری سیدەکان ئیدارەی سۆران و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
رۆژی 11.11.2026 لە میحوەری خازر، لە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای زەرتک، هەورە بروسکە لە بلاجکتۆرێکی کارەبایی بارەگاکەی دا و بووە هۆی برینداربوونی چوار پێشمەرگە.
رۆژی 16.11.2026 لە چیای قەرەچووغ، لە سنووری قەزای مەخمور، بەهۆی شەپۆلێکی باران و بروسکەوە، دوو پێشمەرگە بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.