سایلۆی گەرمیان - وێنە: ئەرشیفی 964+
چەند شتێکی پێویستە بیانزانە
چەکی بانکی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمرۆ چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی سایلۆی گەرمیان بۆ ساڵی 2025 دابەش دەکرێت.
سایلۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا داوا لەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 18.10.2026 سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.
ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەست کراوە، دەبێ خۆی بچێتە سایلۆی گەرمیان یان وەکالەتی دادنوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کردبێتەوە، بە هیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێ بە کەسێکی تر.
جگە لەوەش، پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانی پێبێت.