پێشانگای کتێب لە هەولێر. وێنە :964
وه‌زیری رۆشنبیریی لوبنان میوانه
ئه‌مڕۆ پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21.10.2026 خولی 18مینی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر ده‌ستپێبكات و وه‌زیری رۆشنبیریی لوبنانیش میوانداری كراوه.
پێشانگه‌كه كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كات و دامه‌رزاوه‌ی ئه‌لمه‌دا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه رایانگه‌یاندووه 400 خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی و كوردی به‌شداریی ده‌كه‌ن و زیاتر له یه‌ك ملیۆن ناونیشانی كتێب ده‌خرێنه‌ڕوو.
“من كوردستانیم” ناونیشانی ئه‌مساڵی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره بۆ كتێب و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێبكرێت، كه له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كرێته‌وه و تا 31ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان، وه‌زیری رۆشنبیریی لوبنان غەسان سەلامە وه‌ك میوان بانگهێشتی پێشانگه‌كه كراوه و گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر و له لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیریی كوردستانه‌وه پێشوازی كراوه.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، كه له ساڵانی رابردوو تۆڕی 964 وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و میدیایی به‌شداریی تێدا كردووه، وه‌ك بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و كه‌رنه‌ڤاڵێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌بینرێت و رۆژانه جگه له نمایشی كتێب، چه‌ندین پانێل و كۆڕ و سیمینار له لایه‌ن نووسه‌ران و ئه‌ده‌یبانی كورد و عه‌ره‌به‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و چالاكیی جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.