لە 43 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
جگە لە کارتی سووتەمەنی کارتی نیشتمانیشی دەوێ
سبەینێ لە 43 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
سبەینێ لە 43 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و سبەینێ چوارشەممە 21.10.2026 لە 43 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی بەنزینخانەکانی بڵاوکردووەتەوە، وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت.
هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێ کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛