نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
بەرزە
نرخى نەوت لە سەروو 110 دۆلارە
وریا فەتاح
بازاڕەکانی وزەی جیهان بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانەوە جوڵەیەکی خێرایان بەخۆیانەوە بینی. دروستبوونی مەترسی لەسەر هەناردەکردنی نەوت، نرخی نەوتی برێنتی بۆ سەروو 110 دۆلار بەرز کردووەتەوە.
بەپێی نوێترین داتاکانی شاشەی چاودێریی بازاڕی نەوت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، گۆڕانکارییەکان بۆ هەردوو جۆرە سەرەکییەکەی نەوت بەم شێوەیەن:
نەوتی خاوی برێنت: نرخەکەی گەیشتە 110.1 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
نەوتی خاوی تەکساس: نرخەکەی لە بەربەستی 100 دۆلار نزیک دەبێتەوە و گەیشتووەتە 98.79 دۆلار.
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر تانکەرە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووى هورمز.