ئازه‌ربایجان حیجاب و سه‌رپۆشی له قوتابخانه‌كانی قه‌ده‌غه كرد
كێشه‌ی حیجاب و سه‌رپۆش
ئازه‌ربایجان بۆ توركیا: ده‌ست له كاروباری ناوخۆمان وه‌رمه‌ده‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نووسینگەی رۆژنامەوانی پارتی ئازەربایجانی نوێ کە دەسەڵاتداره و پارتی ئیلهام عەلیێڤی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانه، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا وه‌ڵامی رەخنەکانی تورکیای دایه‌وه سەبارەت بە قەدەغەکردنی حیجاب لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا و داوا ده‌كه‌ن ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ئازه‌ربایجان وه‌رنه‌ده‌ن.
به‌یاننامه‌كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و وەڵامی لێدوانەکانی ئۆکتای سارال، گه‌وره راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا و پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیایه، سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئازەربایجان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا زانیاریی ناڕاست و بوختان لەسەر ئازەربایجان بڵاودەکاتەوە، هەروەها ئیدانەی ئەو رەخنانەی سەبارەت بە پەیوەندی ئازەربایجان لەگەڵ ئیسرائیل و قەدەغەکردنی حیجاب لە دامەزراوە پەروەردەییەکان کردووە.
زیاتر جەختیش لەوە ده‌كاته‌وه، کە پێکهاتەی دەوڵەتی عەلمانی و سیاسەتی پەروەردەیی ئازەربایجان بووەتە بابەتی دەستکاریکردنی سیاسی.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە لایەنی تورکیا کراوە کە خۆیان لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئازەربایجان بەدوور بگرن و خۆیان لە گرتنەبەری ئەو هەنگاوانە بپارێزن کە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بگەیەنن.
حكومه‌تی ئازه‌ربایجان مانگی رابردوو یاسایه‌كی دەرکرد کە قوتابیان لە پۆشینی جلوبەرگێک کە جیاوازە لە جلوبەرگی فەرمی قوتابخانە یان ناکۆکە لەگەڵ سروشتی عەلمانی پەروەردەی گشتی قه‌ده‌غه كرد، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و قوتابیانه دروست كرد، كه حیجابن یان سه‌رپۆش ده‌كه‌ن و رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه ناو قوتابخانه‌كانه‌وه.