هه‌ناره و جمكه و سێكانی بوونە خاوەن قوتابخانە و بنکەی تەندروستی
سنووری هەولێر
هه‌ناره و جمكه و سێكانی بوونە خاوەن قوتابخانە و بنکەی تەندروستی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رێوڕەسمی تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی پەروەردەیی و تەندروستی لە گوندەکانی هەنارە، جمکە و سێکانی له سنووری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه لەلایەن سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر جێبەجێکراون.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر زانیارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گوندی هه‌ناره رێوڕه‌سمی ته‌واوبوونی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو، كه به بڕی یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن دینار لەلایەن سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر جێبەجێکراون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پڕۆژه‌كان بریتیین له دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی لە گوندی هەنارە و گوندی جمکە و سێکانیان و به كه‌متر له ساڵێك ته‌واوكراون.
له راگه‌یاندراوی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، لە پارێزگای هەولێر هاوشانی شارەکانی دیکە ساڵانە بەشێک لە پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێت و پارێزگاری هه‌ولێریش له وته‌یه‌كدا وتی، دەستخۆشی لە ئۆفیسی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەکەم لە هەولێر کە هاوبەش و هەماهەنگن، ئومێد دەکەین بۆ ساڵی داهاتوو یان ئەم ساڵەکە پڕۆژەکان بارتەقای گەورەیی هەولێر و ژمارەی دانیشتووانی هەولێر و پێداویستییەکانی ئەو گوند و جێگایانە بێت کە شایەنی خزمەتکردنن”.