بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی له كوردستان
بڕیاری 100% لێخۆشبوونیان بۆ دهكرێت
ئهرسهلان عهبدوڵا
حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی 100٪ بۆ سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دا.
ئەمڕۆ 14.10.2026 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رەزامەندی درا بە لێخۆشبوونی 100٪ سزای دواکەوتن (غەرامە)ی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت (الضمان الاجتماعي).
وهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتی رایگهیاند، وێڕای سوپاسیان بۆ ئهنجومهنی وهزیران، داوا لە خاوەنکاران و شوێنکارەكان دهكهن، سوود لەم لێخۆشبوونە ببینن و لە ماوەی سێ مانگدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران بکەن.
، بەپێی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، پێویستە خاوەنکاران مانگانە بڕێک پارە بۆ کرێکار و کارمەندەکانیان وەک دەستەبەری کۆمەڵایەتی “خانەنشینیی کەرتی تایبەت” بدەنە حکومەت. ئەگەر خاوەنکارێک لە کاتی خۆیدا ئەو پارەیە نەدات، تووشی سزای دارایی دەبێت و پارەیەکی زیاتری دەچێتە سەر.