وتەبێژی حکومەتی عێراق:

نرخی 100 دۆلار بۆ 155 هەزار دینار دادەبەزێنین

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی بەپێی پلانێکی تۆکمە کار بۆ ئەوە دەکەن نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا دابەزێنن بۆ 155 هەزار دینار.

ئێستا 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە 166,450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لەکاتێکدا نرخی فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندی 1520 دینارە.

حەیدەر عەبودی لەبارەی پلانەکەی حکومەت و بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی وت: ئەم پلانە پشتئەستوورە بە بودجەیەکی پارێزراو لە بانکی ناوەندی کە  بازرگانی دەرەوە و پێویستییەکانی هاوردە رێکدەخات.