کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران - وێنە: KRG
پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵ
“رێژەی راستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (14.14٪)ـە”
ئهرسهلان عهبدوڵا
سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان دهڵێت، ئهنجومهنی وهزیران دووپاتی دەکاتەوە رێژەی راستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (14.14٪)ـە و دەبێت ببێتە بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵدا.
مهسرور بارزانی له سۆشیال میدیای خۆی پۆستی كردووه و نووسیویهتی: “ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد و ژمارەیەک بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەکارییەکانی رەشنووسیی بودجەی گشتیی فیدراڵمان تاوتوێ کرد”.
ههروهها نووسیویهتی: “ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە رێژەی راستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (14.14٪)ـە و دەبێت ببێتە بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵدا”.
پێش پۆستهكهی ئهمڕۆی سهرۆكوهزیرانی كوردستانیش، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکی حکومیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی باڵای دانوستانکاری هەرێمی راسپارد، بۆ ئەوەی کار بکەن لە پێناو جێگیرکردنی خەرجییەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سەروەرییەکانی بودجەی فیدراڵدا.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 12649 و لە رێکەوتی 6.10.2026، جەخت لەوە کراوەتەوە، هەرێمی کوردستان لە رێگەی پشکی خۆی لە بودجەی فیدراڵییەوە بەشداری لە دابینکردنی خەرجییە سەروەرییەکان دەکات و ئەوەش خەرجییەکانی پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، پێویستە لە دانوستانەکانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027، کار بکرێت بۆ دابینکردنی موچە، دەرماڵە و تەواوی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بە پێوەری یەکسان وەک هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدراڵدا. هەروەها ئەم بڕیارە پرۆژەکان، راهێنان و پڕچەککردنیش لەخۆ دەگرێت.