سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته سعودیه
شه‌ڕیش به‌رده‌وامه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته سعودیه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێک بۆ شانشینی سعودیە گەیشتە ریازی پایتەختی ئه‌و وڵاته.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەردانێک بۆ شانشینی سعودیە گەیشتە ریاز.
پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه بن.
سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی له كاتێكیشدایه كه سعودیه له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و رۆژانه بۆردومان و به‌گژیه‌كداچوونی سه‌ربازی هه‌یه.