ئۆتۆمبێل لێیدا
مێردمنداڵێک بەهۆی هێنانەوەی تۆپەکەی لە شەقام گیانی لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا
کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.
پەیامنێرمان لە زاری شایەتحاڵێکەوە کە دراوسێیانە وتی؛ مێردمنداڵەکە بۆ هێنانەوەی تۆپەکەی چووەتە شەقامەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
لە ئێستادا تەرمی مێردمنداڵەکە بۆ پزیشکی دادی رەوانەکراوە و پەراوی لێکۆڵێنەوە بۆ دۆسیەکە کڕاوەتەوە
پێداچوونەوە: پەری ساڵح