گردبوونەوە

دەردى گرانبوونى گاز و بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە


کاروان ساڵحی-کەرکوک

دەردى گرانبوونى گاز و بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ خاوەن شۆفڵ و حەفارەکانى شارەکە لە شوێنى راگرتنى ئامێرەکانیان لە گەڕەکى رەحیماوە گردبوونەوە و داوا دەکەن بە نرخى جاران گازیان بۆ دابین بکرێت.
ئەوان پێشتر بۆ هەر ئامێرێک، بە شێوەى کۆبۆن مانگانە هەزار لیتریان پێدەدرا و بۆ هەر لیترێک 400 دیناریان لێ وەردەگیرا، بەڵام ئێستا نەک ئەوە نەماوە، بەڵکو دەستیش ناکەوێت و لە بازاڕى رەش جلیکانەى بە 18 هەزار دینار دەیکڕن کە پێشتر نرخەکەى 10 هەزار دینار بووە.
هیوا برایم کە خاوەنى شۆفڵ و حەفارەیە بە 964ـى وت،”بەهۆى گرانیى و نەبوونى گاز، ناچارین ئامێرەکانمان لە ماڵەوە رابگرین، یان بۆ کاتژمێرێک کارکردمى شۆفڵى بچوک لە 250 هەزارەوە بکەین بە 40 هەزار دینار”.
دەرباز شۆفڵ کە شۆفێر و خاوەنى شۆفڵە، بۆ 964 وتى،”خەریکە بە تەواوەتى کارەکانمان رادەگرین و 70%ـى بازاڕەکەمان سست بووە، تەنانەت خەڵکیش ئامادەنین بەو نرخە بەرزەى ئێستا کارمان پێبکەن بۆیە هەلادوولامان چاوەڕێین نرخى گاز هەرزان ببێت و وەک جارانى لێبێتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح