شاورمە
ۆلیسی هەولێر دوو کەسی بەهۆی ژەهراویکردنی چەند هاوڵاتییەکەوە دەستگیرکرد
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لەسەر عەرەبانەیەک لەفەیان بە هاوڵاتییان فرۆشتبوو و ببوونە هۆی ژەهراوبوونی ژمارەیەک کەس لە گەڕەکی فەرمانبەران.
پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە دوای ئەوە هات کە چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد. لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیاندا دەرکەوتووە تۆمەتباران بە ناوەکانی (م. ج. ا) و (ن. ج. ا) هیچ مۆڵەتێکی تەندروستی و شارەوانییان نەبووە و سەرلەبەری کارکردنیان قەدەغە بووە.
لە ئێستادا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگرتراون و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
رووداوەکە دوێنێ روویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر لەو کەسانەى شاورمەیان لەو شوێنە خواردووە، تووشى ژەهراویى بوون ببوون.