نرخ گران بووە و بازاڕیان نەماوە

دوكاندارانی مۆبایل هاواریان لێ هەستاوە لەبەر بێ بازاڕی

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەرز و نزمی نرخی دراو و گران بوونی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەتەواوی بازاری شڵەقاندووە و دوكاندارانی بازاری مۆبایل دەڵێن بەزۆری بازار فەرقی كردووە.

زانیار حەمە خاوەن مۆبایلی زانكۆ لە هەولێر بۆ 964 وتی، “ئەومۆبایلەی پێشتر بە 100 هەزار دینار بوو بوو ئێستا نرخی بۆتە 180هەزار دینار، خەڵكیش دێتە ناو دوكان دەڵێت كاكە پێشتر بەو نرخە بردووە ئێستا بۆ گران بووە بەشێوەیەك مۆبایلمان هەیە 200هەزار گران بووە”.

دەشڵێت، نرخەکەنا وا تێکچووە هەر رۆژە و نرخێکە و بیریان دەچێتەوە بۆیە لای خۆیان دەینوسنەوە بۆ ئەوەی بیریان نەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی