تەنیا بە رەچەتەی دکتۆر دەدرێت

رێگری لە بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک دەکرێت

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە رۆژی یەکی شەشەوە لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنان و فرۆشتنی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک بڵاوکراوەتەوە و دەبێت تەنیا لە رێگەی رەچەتەی پزیشکەوە وەربگیرێت.

دەرمانی دژە بەکتریا کە هاوڵاتیان زۆتر بەکاری دەهێنن لە ئەمۆکسلین و فلاجیل و چەندین جۆری دیکە وا دەکات بەرگری بەکتریاکە لە لەشی مرۆڤدا زیاتر بێت.

بۆیە ئێستا تەنیا لە رێگەی رەچەتەی پزیشکەوە دەتوانن وەری بگرن و دەرمانخانەکانیش بیدەن بە نەخۆش.

پێداچوونەوە: توانا نەقی