"ناسنامەی هەیە"

تەسبیحێک بە 9000 دۆلار و زیاتریش؛ کەهرەب زێری پیاوان

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە دامێنی قەڵای هەولێر دوکانێکی فرۆشتنی تەسبیح و بەردە گرانبەهاکان هەیە کە بچیتەناوی سەرت سوڕ دەمێنێ، تەسبیحی لایە بە 9000 دۆلار و زیاتریش.

چیایی لوقمان خاوەن دوكانەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت،  بەردی کەهرەب کە عەرەب پێی دەڵێت، زێڕی پیاوان ماددەیەکی تەواو کانزاییە و لە دڵی سروشتەوە بەرهەم دێت، ئاسوودەیی بە رۆح دەبەخشێت و بۆ نەخۆشی دڵ و دەمارەکان بەسوودە”.

“گرانترین تەسبیح لای من کە لە بەردی کەهرەب دروستکراوە، بە 9000 دۆلارە و گرانترینیشی هەیە”، چیایی لوقمان وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە تەسبیحە هەر بە رەنگ و دەنگەکەی لە تەسبیحەکانی دیکە جیادەکرێتەوە و ناسنامە و گەرەنتیشی هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری