پرژە سەعدی هونەرمەندە و مامۆستایە و ئای تیشی تەواو کردووە

964+

دیلان محەمەد

پرژە سەعدی، مامۆستایە و هونەرمەندە و ئای تیشی تەواو کردووە و دەڵێت، فێری هاککردن نەبووین و سوپرایزیشی بۆ هەوادارانی هەیە.

لە ئاهەنگی دەرچوونی 41یەمین دەرچووانی زانکۆی سلێمانی، خانمە هونەرمەندی لاو پرژە سەعدی کۆلێژی تەواوکرد و بۆ 964 وتی؛ ئێمە لێرە فێری هاککردن نابین، ئێستا جگە لە کاری هونەری مامۆستاشم و پێم وایە کارێکی پیرۆزە و تا ئێستا گۆرانیشم بۆ قوتابیەکانم نەوتووە.

لە ئێستادا کە خوێندنی تەواوکردووە بەنیازی کاری هونەری نوێیە و دەڵێت، بێگومان دوێت و بەرهەمی نوێم هەیە بەڵام نهێنیە و ئاشکرای ناکەم.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح