فڕۆكه‌خانه‌ی ریازی سعودیه بۆردومان كرا
10 ئه‌مبۆلانس بینراوه
دووباره فڕۆكه‌خانه‌ی ریازی سعودیه بۆردومان كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سێ شایه‌دحاڵ به ئاژانسی فرانس پرێسیان راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ئێواره ده‌وروبه‌ری سه‌عات سێ فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالید له ریاز چۆڵكراوه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، نزیكه‌ی سه‌عات سێ به كاتی ناوخۆیی سعودیه گوێی له ته‌قینه‌وه بووه له‌و كاته‌ی چاوه‌ڕێ بووه به فڕۆكه گه‌شت بكات.
فرانس پرێس له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی قسه‌ی كردووه و ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به مووشه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالیدیان له ریاز كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ده‌ڵێت، 10 ئۆتۆمبێلی ئه‌مبۆلانسیان ژماردووه كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه چوون، به‌ڵام به‌رپرسانی سعودیه هێشتا باسی چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان نه‌كردووه.
هاوكات په‌ڕه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه له تۆڕی ئێكس ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه گه‌شتیاران پێش ئه‌وه‌ی بێنه فڕۆكه‌خانه، باشتره په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان بكه‌ن و بلیت و كاتی گه‌شته‌كانیان دووپات بكه‌نه‌وه.
دوێنێ هه‌ینییش سعودیه رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی ریاز، كه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه، سێ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.